سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی کاتێکی زۆری ماوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی کاتێکی زۆری ماوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە بەهۆی رەتکردنەوەی کاندیدەکانی، پێکهێنانی حکوومەتەکەی مستەفا کازمی کاتێکی زۆری ماوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان لایەنە شیعەکان و مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق بەڕێوە چووە.

ڕوونیشی کردەوە کە لایەنە شیعییەکان لیستی ناوی کاندیدانی مستەفا کازمییان رەتکردووەتەوە، بەم هۆیەوە ”گفتوگۆکان زۆری ماوە و نەگەشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستووری عێراق، دوایین وادە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی کازمی، رۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ە.













باسنيوز



Top