ڕواندز.. پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە سەیرانگەی بێخاڵ جێبەجێ دەكرێت
چیا محەمەد، بەرپرسی بنگەی گەشتوگوزاری رواندز، رايگەیاند: "لەپێناو پێشوازیكردنی زیاتر لە گەشتیاران و فەراهەمكردنی كەشێكی خۆش و ئارام بۆیان ئێستا لە سەیرانگەی بێخاڵ پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری دەستی پێکردووە، كە پێشتر رەزامەندی بۆ دەرچووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ لە خاوەن شوێن و كەپرەكانی سەیرانگەكە دەستیان كردووە بە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی شوێنەكانیان".
بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری ڕواندز، گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكەمان بەڕووی گەشتیاریدا داخراون و تا ئێستا هیچ رێنمایەكی نوێ بۆ كردنەوەیان نەهاتووە".
باسنيوز
