بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/4/2020، د. هێرش سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی خه‌باتى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "پاش ئەوەی شه‌وى ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون به كۆرۆناى ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد كە دانیشتووی بەحركەیە، خه‌ڵكى به‌حركه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كە پێویست بە هیچ ترس و دڵەڕاوكێ ناكات، چونكە ئەم حاڵەتە نوێیە خێزانی تووشبوویه‌كی پێشووە، كە ماڵی لای گۆڕستانی بەحركەیە و پاسەوانی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بوو، خێزانەكەی كە ئەمڕۆ پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو، لە كەرەنتین بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوه".
ده‌شڵێت: "بە دانیشتوانى سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی خەبات ڕادەگەیەنین، كە ڕەوشەكە لەژێر كۆنتڕۆل دایە و داوایان لێ دەكەین، پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییەكان بن، بەهیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ هەموو لایەك.
باسنيوز
