له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژانه 20 كاژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌درێت
حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "خشته‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با له مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌ك خۆیه‌تى، به تێكڕاى شه‌و و ڕۆژێك 20 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌ده‌ین، جگه له‌و شوێنانه‌ى كه كێشه له‌سه‌ر تۆڕه‌كانیان هه‌یه".
گوتیشى: "مه‌رج نییه ئه‌م خشته‌یه به جێگیرى بمێنێته‌وه، چونكه هه‌ر چه‌نده خواست له‌سه‌ر كاره‌با زۆر بێت، ئه‌گه‌رى گۆڕانكاری له‌م خشته‌یه‌دا ده‌بێت".
باس‌نیوز
