ئومێد خۆشنا: شاندی دانوستاندنکاری حکوومەت لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راگەیاند، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 26-4-2020 لە تەلاری پەرلەمان، بکرێت.
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستاندنکاری حکوومەت، کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کرد، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان دەخەنە روو.
هەروەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، بودجەی گشتیی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان، کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.
باسنیوز
