لە یەک هەفتەدا داعش شەش جار لە خورماتوو هێرشی کردووەتە سەر حەشدی شەعبی
داعش له سێ به‌شی سنووره‌كە جموجۆڵیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كانیان نه‌گه‌یشتووەته سه‌نته‌ری قه‌زاكه، به‌ڵام ترس و دڵەڕاوكێی له دڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی دروستكردووه.
خه‌ڵك لێره زانیاری‌یان له‌سه‌ر جوڵه و كرده‌وه چه‌كدارییه‌كانی داعش هه‌یه، وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، ژیانیان لێ تاڵ بووه و ده‌سه‌ڵاتی هیچیشیان نییه.
جه‌لال حاجی فارس، هاونیشتیمانی گوتی "له حه‌فته‌غار و به دووریی 15 كیلۆمه‌تر، داعش له ئێمه دووره، له‌پشت چیاكانی هه‌نجیره و چه‌می ئاوه سپی و ناوچه‌ی داوده به‌ڕوونی دیارن، شه‌وان ده‌نگی دۆشكه ده‌بیسترێ و هیچ دهسەڵاتێكمان نییه، ئێمه ده‌زانین ئه‌وان هه‌ن و چه‌ندین كه‌سیان رفاندووه، ته‌نانه‌ت خزمی منیان رفاندووه له‌سه‌ر قه‌ڵا و سه‌ر شۆراو و ناوچه‌ی زنانه".
بازگه‌ی ئه‌منی شارۆچكه‌كه‌ی ته‌نیوه، هێز له زۆربه‌ی شوێنه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه، زانیاریی ورد له‌سه‌ر خۆڕێكخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌لای هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه و به‌شێكی زۆری ئه‌و زانیارییانه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت.
نه‌قیب حه‌یده‌ر عه‌واد، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ده‌ڵێ "زۆربه‌ی ناوچه‌كان دۆڵی سه‌ختن و داعش لێوه‌ی هێرش ده‌كات، ئێمه به‌رده‌وامین له ئۆپەراسیۆنهكانمان و له زۆربه‌یاندا هاوڕێ و براكانمان له هێزی پێشمه‌رگه به‌شداربوون تێیدا و به‌رده‌وامین له گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری، به‌تایبه‌تی زانیارییه گرینگه‌كان".
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوار ئۆپەراسیۆنیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له سنووری خورماتوو ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش به هۆكاری ئارامبوونی دۆخی ئه‌منی له‌نێو شارۆچكه‌كه داده‌نرێت.
حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین، قایمقامی خورماتوو گوتی "هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌نێوان سوپا و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، حه‌شدی شه‌عبی، هێزه ئازاكانی پێشمه‌رگه و هه‌مووان به‌پێی سنووره‌كانیان ئاماده‌ن، هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش كه ده‌رئه‌نجامه‌كه روونه، چونکە دەبێتە هۆی جێگیربوونی دۆخی ئه‌منی له سایه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌وه".
حه‌ڤده هێزی شیعی له خورماتوو جێگیركراون، فڕۆكه‌خانه‌ی سدیق و رووبه‌ری 42 كیلۆمه‌تری سنووره‌كه‌یان راده‌ستكراوه، هه‌فته‌یه‌كه داعش ده‌یانكاته ئامانج و مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خورماتوو دروستكردووە.
رووداو
