ئاسایشی سلێمانی: 10 تۆمەتباری ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە

ئاسایشی سلێمانی: 10 تۆمەتباری ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی ئاسایش شەوی 22-4-2020 لەناو شاری سلێمانی 10 تۆمەتباری ئالوودەبوو بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 35 ساڵاندایە و چوار کەسیان برای یەکن.

باسیش لەوە کراوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (س. ا. م)ی تەمەن 14 ساڵان، کە بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراوە، هەستاوە بە دزینی 250 هەزار دینار لە ماركێتێكی گەڕەكێكی ناو شاری سلێمانی و بردنی 100 کارتی پێنج هەزار دیناریی کۆڕەک تیلیکۆم، دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدا ناوە کە چەند کەسێکی دیکەی لەگەڵدایە و توانرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن.

ئاماژە بەوەش کراوە "دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، کە هەستاون بە دزیكردن لە ماركێتەكان و سەرەڕای دزیكردنیش خویانداوەتە تریاك كێشان، ئالوودەی (تریاك)ن و بڕێك تریاكیشیان پێ گیراوە".

دەقی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی دز و تلیاك كێش

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و بەگژداچونەوەی هەموو كارێكی نایاسایی و دزی و بەرەنگار بوونەوەی مەوادی هۆشبەر و ئالودەبونی گەنجانی شارەكەمان بە ماددەی هۆشەبەر، هێزەكانی ئاسایش شەوی ( 22 لەسەر 23/4/2020 ) لەناوشاری سلێمانی , ( 10 ) دە تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەناوەكانی : -
( ك , ع , ح ) لەدایك بوی ساڵی 1985 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( ك , ر , ع ) لەدایك بوی ساڵی 1987 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( هـ , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1993 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( د , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1996 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( س , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 1998 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( د , ف , ح ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( ش , ع , أ ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( ن , ر , ف ) لەدایك بوی ساڵی 2001 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( ف , ت , ع ) لەدایك بوی ساڵی 2004 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .
( س , أ , م ) لەدایك بوی ساڵی 2006 پیشەی كاسب ڕەگەز نێر كورد .

بەتۆمەتی ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یەكێك لەوتۆمەتبارانە بەناوی ( س , أ , م ) هەستاوە بە دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانی، بڕی 250 هەزار دینار و 100 كارتی كۆڕەك تیلكۆم لە جۆری پێنج هەزار دیناری لە ناو مێزی ماركێتەكەدا دەركردووە و بردویەتی، دوای ئەم دزیە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، لەڕێگای كامێرای چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و ڕەزامەندی دادوەر توانیان شەوی (22لەسەر23/4/2020 ) دزەكە دەستگیربكەن و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دان بەوەدا بنێ كە چەند كەسێكی تری لەگەڵدایە و توانرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەكە هەستاوون بە دزیكردن لە ماركێتەكان و سەرەڕای دزیكردن خویانداوەتە تریاك كێشان و ئالودەی ( تریاك )ن بڕێك تریاكیشیان پێگیراوە، لەناو دەستگیركراوەكاندا (4) چوار كەسیان لەیەك خێزانن و برای یەكن، سەرجەم تۆمەتبارن راگیراون و روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەرداوامە.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی










رووداو
Top