سه‌رۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

سه‌رۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە سه‌رۆك مەسعود بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز كرد.


ئەمەی خوارەوە دەقی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانییە:


بسم الله الرحمن الرحيم
(شهر رمضان الذي انزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى و الفرقان)
- صدق الله العظيم-

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕەمەزان، ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی نەخۆشی و ناخۆشییەکان و ئاساییبوونەوەی ژیان. هەروەها کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

مسعود بارزانی

٣٠ـی شەعبان ١٤٤١ـی کۆچی
٢٣ـی٤ـی٢٠٢٠











باسنيوز



Top