وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
کەمێک لەمەوبەر لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، دوو بڕیاری دەرکردووە.
هاوکات ئاشکرا کراوە کە بڕیاری یەکەم کردنەوەی مەرزی سەیرانبەندە کە دوای راوێژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، وەزیری دارایی دەری کردووە.
بڕیاری دووەمیش پەیوەندی بەوە هەیە کە ئەو مامۆستایانەی گرێبەست کە هێشتا بە هەمیشەیی نەکرابوون بەهۆی کەموکوڕی لە بەڵگەکانیان، بە بڕیاری وەزیری دارایی، بە هەمیشەیی کراون.
باسنيوز
