ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر تاوتوێى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌كات
به‌پێى زانیارییه‌كان، كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/4/2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ گفتگۆکردنە لەسەر دەرکردنی ژمارەیەک ڕێنوێنیی نوێ له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له مانگى ڕه‌مه‌زاندا.
لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆش، ژووری ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر چاوەڕێى بڕیاری وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان دەکات، دواتر بڕیار و ڕێنوێنیی تازە لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ، له‌لایه‌ن ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌وه دەرده‌كرێت.
باس‌نیوز
