ئاماری كوژراوانی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركووك بڵاو ده‌كاته‌وه
عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك ڕایگەیاند: "ژماره‌ی هێرشه‌كانی داعش له كه‌ركووك زیادیان كردووه و له 21\3\2020 ەوە هه‌تا 17\4\2020 نزیكه‌ی 7 هێرش و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه و 7 بۆمب ته‌قێنراونه‌ته‌وه و 1 مووشه‌كیش ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه".
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك گوتیشی: "له‌و هێرشدانهدا 5 پۆلیس و یەک هاووڵاتی كوژراون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 21 پۆلیس و 2 میلیشیای حه‌شدی شەعبی و 2 هاووڵاتی، واته له نێوان مانگێكدا 46 حاڵه‌تی هێرشی داعش هه‌بوون ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه داعش به به‌هێزی له ناوچه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه و ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كانیان به جددی وه‌ربگیرێت، چونكه له هه‌ندێك شوێن هێرشه‌كان زۆر رێك خراو بووه".
عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت راشی گه‌یاند: "نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه زیانی زۆری گه‌یاندووه و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌شی خستووه‌ته ژێر ههڕەشەوه".
باس‌نیوز
