ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان دژی گیاندارە زیانبەخشەکان دەستی پێکرد

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان دژی گیاندارە زیانبەخشەکان دەستی پێکرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان دژی گیاندارە زیانبەخشەکان دەستی پێکرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر لە ڕێگەی هۆبەی قرتێنەرەکان، هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان لەنێو بازاڕی میللیی شاری هەولێر واتە قەیسەری دەست پێکرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش بۆ لەنێوبردنی گیاندارە زیانبەخشەکانى وەک (جرج و مشک)ه‌ و بۆ ڕێگریگردنیان لە زیانگەیاندن و بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ساڵانە کاروباری پاراستنی تەندروستیی هه‌ولێر، لە ڕێگەی تیمی تایبەت و ڕاهێندراو بۆ ڕشاندنی دەرمانی تایبەت لەو شوێنانەی کە دەستنیشان دەکرێن، ئەم هەڵمەتە ئەنجام دەدات.











باسنيوز



Top