وەبەرهێنانی هەولێر: ژمارهیهك وەبەرهێنەر لە کرێی كرێچییهكانیان خۆش بوونه
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ڕايگەیاند: "هەوڵێک دراوە قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون کەم بکرێنەوە، ههروهها کار دەکەین وەبەرهێنەران یان قیستەکان کەم بکەنەوە، یان ماوەی گەڕاندنەوەى قیستهكان درێژ بکەنەوە، یان ئەوانەی کەمدەرامەتن لە پرۆژە لۆکۆستەکان، قیستەکانیان وەرنەگیرێت و کرێی خزمەتگوزاریشیان لێ وەرنەگیرێت".
دووپاتیشی کردەوە، بۆ لێخۆشبوون یان کەمکردنەوەی قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکەن.
سامان عارەب ڕوونیشی کردەوە لە ساڵی 2015وه لە کاتی شەڕی داعش نرخی قیستەکانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیان کەم کردەوە، گوتیشى: "کۆمەڵێک پرۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر هەیە، سیستەمی پێدانی قیستی مانگانەیان هەیە".
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر باسى لهوهش كرد، ژمارەیەک وەبەرهێنەر لە لە مۆڵ و هەندێک بازاڕ و لە هەندێک لە شوقهکانی نیشتەجێبوونى ههولێر، لە کرێی کرێچییەکان خۆش بوونە".
باسنيوز
