مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆ دەبنەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 22-4-2020، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە چاوەڕێ دەکرێ لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو حزب شاندی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە، پێک هێناوە.
رۆژی یەکشەممە 19-4-2010، مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە و دواتر مەحموود محەمەد ، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو رێککارانەی حکوومەت گرتوویەتییە بەر، کراوە.
باسنیوز
