روونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت
بەپێی راگەیاندراوێکی پەروەردەی خەبات کە تێیدا هاتووە: "گشت رێكارەكانی مووچەی مانگی 2ی وانەبێژان تەواو بووە، تەنها چاوەڕێی مۆڵەتی خەرجكردنی پارەكە دەكەین لە گەنجینە".
روونیشکراوەتەوە، بۆ بەرچاوڕوونی گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی سنوورەكەمان، لیستی وانەبێژی مانگی سێی مانگی بۆ مەبەستی وردبینیكردن لە رۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مامۆستا و فەرمانبەران بەمشێوەیە لەگەڵ خۆیان بۆ بەشی وردبینی پەروەردەی خەبات بهێنن و تەنها ناوی وانەبێژان بنووسرێت و ناوی مامۆستایانی دامەزراو و میلاك نەنووسرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە رۆژەکانی(31، 30، 29، 28، 26، 25، 24، 10، 9، 8، 7، 4، 3، 2، 1) لە لیستی وانەبێژی مانگی (سێ)دا بنووسرێت.
باسنیوز
