گرێبەستی كارمەندانی كارەبای سۆران نوێ دەكرێتەوە

گرێبەستی كارمەندانی كارەبای سۆران نوێ دەكرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سۆران، دەستی بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو كارمەندانە كردووە، كه‌ لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كار دەكەن.

فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران ڕايگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەر چوار قەزاكانی (سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر) دەگرێتەوە، بۆ ئاسانكاریی هاووڵاتییانیش لە قەزا و ناحیەكاندا، فەرمانگەی كارەبا كراونەتەوە، بۆ ئەوەی خێراتر بە ئیش و كارەكانی هاووڵاتییان ڕابگەن لە هەر كێشەو گرفتێكی كارەبادا".

گوتیشى: "لە سنوورەكەماندا زیاتر لە 111 كارمەندی گرێبەست هەن، ئێستاش دەستمان بە نوێكردنەوەی گرێبەستی ساڵانەیان كردووە".










باسنیوز



Top