لە 48 کاژێری رابردوودا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە

لە 48 کاژێری رابردوودا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی 24 کاژێری رابردووی لەبارەی پشکنین و تووشبووان و چاکبووەوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە. بەوەش دەبێتە 48 کاژێر کە لە هەرێمی کوردستان تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، شەش هەزار و 547 کەس لە کەرەنتین دەرچوون و ئێستاکە هەزار و 673 کەس لە 32 شوێنی جیاواز لە کەرەنتیندان بەمجۆرە:

هەولێر: 593 کەس
سلێمانی: 173 کەس
دهۆک: 878 کەس
راپەڕین: 29 کەس

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، لە 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 265 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە پارێزگاکان کردووە و هیچ تووشبوویەکی نوێ تۆمارنەکراوە.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 337 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 268 تووشبوو چاکبوونەتەوە و چوار تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.










رووداو
Top