یەکێتی زانایانی ئایینی باسی هەوڵی كردنەوەی مزگەوتەكانی كوردستان دەكات

یەکێتی زانایانی ئایینی باسی هەوڵی كردنەوەی مزگەوتەكانی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا باسی لە هەوڵی كردنەوەی مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی رەمەزان و پەرۆشی زانایانی ئایینی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە كرد.


لە راگەیەندراوێكی یەكێتییەكەدا هاتووە "سوپاس بۆ خوای گەورە کوردستان بەرەو کەناری ئارامبوونەوە هەنگاو دەنێ، بەڵام هێشتا لایەنی مەعنی و فەرمی هیچ پەیامێکی لەبارەی نەمانی مەترسی کۆرۆنا لە هەرێم رانەگەیاندووە. دڵگرانی زانایانی ئایینیشمان پێگەیشتووە، لە پەرۆشیان بۆ خزمەتی دین و کردنەوەی مزگەوت تێدەگەین".


لە كۆتاییشدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە كە دڵنیایی دەدەن بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستا و تایبەتمەندی مانگی رەمەزان، لەگەڵ لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵن و هەوڵی پێویست لەمبارەوە دەدەن.












باسنيوز


Top