شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
سبەی شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و هەروەها تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەت کێشە داراییەکان و پەیوەندیدارەکان بە وزە.

شاندەکە بە ئەندامێتی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و خالد شوانی، وەزیری هەرێم و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کۆدەبنەوە.










K24
Top