مامۆستایه‌كى زانكۆ: حكوومه‌ت کار بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی دەکا
لەمبارەوە دانه‌ر عەبدولغەفار عەزیز مامۆستاى زانكۆ ڕايگه‌یاند: "مامۆستایه‌كى زانكۆ ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و هێزه‌ى ڕه‌وانه‌ى زینى وه‌رتێ كراون، سه‌ر به تاقمێكى نێو یه‌كێتىی نیشتمانیى كوردستانن و هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش بوون كه خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجام دا و كه‌ركووك و مه‌خمووریان ڕاده‌ستى سوپاى عێراق كرد، ناكرێت هێزى حزب به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت بوه‌ستێته‌وه".
ئەو مامۆستایە گوتیشی: "ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ژێر لۆگۆی حزب له زینی وه‌رتێ، به دووربینێك لە دوور ده‌ڕوانێ، نازانین چاودێریی كامه چه‌په‌ری دوژمن ده‌كات و پیلان و تاكتیكی شه‌ڕ بۆ كامه دوژمن داده‌نێ؟ كه خه‌ریكه له‌ودیوی "وه‌رتێ"یەوە هێرش ده‌كات و ئه‌م وێنه‌یه ناشرینترین وێنه‌و ناخۆشترین ڕوداوی نێو ئه‌و ڕوداوا‌نە بوو کە له‌م ماوه‌یەدا ڕوویان دا".
عەبدولغەفار عەزیز ڕاشی گه‌یاند: "ئه‌م وێنه‌یه شه‌ڕی نه‌گریسی ناو‌خۆی له‌نێو بیرى هه‌مووماندا زیندوو كرده‌وه، واقم وڕ ماوه، نازانم ئه‌وانه خه‌ریكه چیمان پێ ئەڵێن، ئه‌م وێنه‌یه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان به ئاگا بێنێ و ڕێگه‌ش نه‌دا ئه‌م وێنه ناشیرینانه دووباره ببنه‌وه، چونکە ڕكابه‌ری سیاسی به مانای له‌ناوبردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نییه، به‌ڵكوو مانه‌وه‌ی هه‌موانه و ده‌نگی خه‌ڵك پێوه‌ری متمانه‌دانه به لایه‌نێك، زهنیه‌تی له‌نابردن و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌مێكه زه‌ربه‌ى گه‌وره‌مان لێ ده‌دات، خۆ ناكرێت هێزی حزب به‌رامبه‌ر هێزی حكوومه‌ت بوه‌ستێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌یه‌وێ چۆن پێناسه‌یه‌كمان بداته ده‌ست؟".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ڕوونیشی كرده‌وه: "گه‌لۆ ئێمه شه‌ڕی ناو‌خۆمان تێپه‌ڕاندووه؟! حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانی به ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی دوو ئیدارەییه و ده‌یه‌وێ كورد له باشووری كوردستان حكوومه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتوویی هه‌بێت، حكوومه‌تێك کە هی خه‌ڵك بێت نه‌ك هی حزب، ئه‌م دیدگایه خه‌ریكه هێدی هێدی شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ نێو زهنی خه‌ڵك، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له‌پێناو داهاتووی منداڵه‌كانی پشتگیریی ئه‌م هه‌نگاوه گرنگانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان بكات"
ڕاشی گەیاند: "با ڕێگه نه‌ده‌ن به خه‌ڵكانێك كه خه‌ریكی دروستكردنی حكوومه‌تن له‌نێو حكوومه‌ت و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ پارچه‌كردنی ئه‌م به‌شه ئازاده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌زاری سه‌رۆكه‌كه‌ی، پشتی به خوا و خه‌ڵك به‌ستووه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی به سیسته‌مكردن و سه‌روه‌ركردنی یاسا له کوردستان".
باسنيوز
