پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا وەڵامی نامە و بۆچوونەکان دەداتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکوومەت و دەرەوەی حکوومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیی پێ گەیشتووە.

ڕوونیشی کردەوە: “ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژییانە نیگەرانن. “هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین، نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن”.

دووپاتیشی کردووەتەوە کە “ئەرکی ئێمە، دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن، رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکوومەتیش، باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین”.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان

لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە ، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن.

ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان
2020/4/18









باسنيوز


Top