هاووڵاتییانی كەركووك لەباتیی حكوومەت نێوان شۆستەکان چاک دەکەن
پێشتر حكوومەتی خۆجێی سەپێندراوی كەركووك، لە چەند شوێنێكی گشتیی شارەكە و لەسەر شۆستەی نێوان شەقامەكان بە دوو قۆناغ فەرشی نایلۆنی سەوز كە بۆ یاریگا بچووكەكان بەكار دەهێنرێت دانا.
ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێ كەوتەوە كە هەم ژینگە پیس دەكات و هەمیش جوانییەكی كاتی دەبەخشێت، بۆیە ئێستا لە هەندێك گەڕەك بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوەیە و كار و كەسابەتیش نەماوە، هاووڵاتییان لە سنووری گەڕەكەكانیان سەرقاڵی رێكخستن و رازاندنەوەی شۆستەكانن.
باسنيوز
