حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پارەی بەخشراو بە کەمپینی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پارەی بەخشراو بە کەمپینی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی راگه‌یاند، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌خشراوه‌.

بۆ بینینی لیستی ناوی بەخشەرەكان كرتە لێرە بكە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم:

لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەریمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشینی راگەیاند.

بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە، بریتییە لە 20 ملیۆن و 875 هه‌زار و 368 دۆلار (بە پێی لیستی هاوپێچ) کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای هەولێر: 15 ملیۆن و 716 هه‌زار و 181 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 76%.
بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای دهۆك: 2 ملیۆن و 975 هەزار و 145 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 14%.
بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای سلێمانی: 2 ملیۆن و 116 هەزار و 074 دۆلار ، رێژه‌كه‌ی 10%.

کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493

بانکی ئەهلی ئارتی (RT) ژمارەی حیساب: 47186

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

07705590001

07501751911







K24-
Top