نێچیرڤان بارزانی : سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی دۆڵی خۆشناوەتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت: "سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شههیدانی نهمری کیمیابارانی بالیسان، شێخ وهسانان و دۆڵی خۆشناوهتی که بهرله 33 ساڵ له 16-4-1987 بوونه قوربانیی دهسپێکی تاوانهکانی کیمیابارانی بهعس له کوردستان. به ڕێز و شکۆوه یادیان دهکهینهوه، سڵاو له خێزان و کهسوکاری سهربهرزیان".
كاژێر 6ی ئێوارەی رۆژی 16-4-1987 رژێمی سەدام حوسێن بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد. تا ئێستا زیاتر لە 200 كەس بەكاریگەری ئەم چەكە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەك هاونیشتمانیی ئەو دوو گووندەش تاوەكو ئێستا بە دەست كاریگەرییەكانی ئەو چەكەوە دەناڵێنن.
ناحیەی بالیسان سەر بە پارێزگای ھەولێرە، چەندین گوند لە سنووری ئەو شارۆچکەیەدا کۆبوونەتەوە و سەر بە قەزای شەقڵاوەن.
رووداو
