لە هەولێر 17 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە

لە هەولێر 17 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی 17 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە 17 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".


دەقی راگەیاندراوەکە:

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۷) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٠٦) کەس.


• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٦ی نیسانی ۲٠۲٠








باسنیوز



Top