ڕوونکردنەوە لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێ

ڕوونکردنەوە لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێ
بەرپرسێکی بانکی ناوەندی لە بارەی هەندێک دەنگۆ و زانیاری لە بارەی ناردنی پارەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدا.

کازم نامیق، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ ڕەزامەندی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە، گوتی: "تاوەکوو ئەمڕۆ تەمویلی پارەی مووچەی فەرمانبەرنی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، هەر زانیارییەک باسی ناردنی بکا ڕاستی بۆ نییە".

ڕوونی کردەوە، بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو رەزامەندیەکە بنێردرێ، گوتیشی: "بڕیاروایە و ئەمەل هەیە هەفتەی دهاتوو رەزامەندی خەرجکردنی پارەکە بنێردرێ، بەڵام کاتەکە دیاری نەکراوە، هەرکات بنێردرێ، پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".

بە پێی یاسای بوودجەی ساڵی 2019و ڕێکەوتنی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 453 ملیار دیناری مووچە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێ.










باسنیوز


Top