گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا: ئەو کەسەی گیراوە نوێنەرایەتیی کورد ناکەن
گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا رای گەیاند، ئەو کەسەی کە لە وڵاتەکەیدا گیراوە و لە ڕیزی چەکدارانی سەر بە تورکیادا شەڕی کردووە، نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات و تیرۆریستان تەنیا نوێنەرایەتیی خۆیان دەکەن.
ئهحمهد مسماری، گوتهبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرۆکایەتیی خەلیفە حەفتەر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند، كورد نهتهوهیهكی گهورهیە و ئازادیخوازن و لهپێناو پرسی نهتهوهیی خۆیان دهجهنگن.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو لە پرێس کۆنفرانسی پێشوویدا باسی لەوە کردووە کە چۆن دەبێت کوردێک پرسی نەتەوەکەی خۆی پشتگوێ بخات و کوردەکان “بەردەوام بەدەست چەوساندندەوە و داگیرکارییەکانی تورکیا دەناڵێنن، ئەو نەتەوەیە لەپێناو ئازادی دەجەنگێت، مافی خۆشیانە کە لەپێناو ئازادی بجەنگن، چۆن دەکرێ کەسێکی ئەو نەتەوەیە بەکرێ بگیرێت لەلایەن هەواڵگریی تورکیا، بنێردرێتە لیبا و لە لیبیا شەڕ بکات، زانیاریی ئەوەم پێدراوە کە خەڵکێکی زۆر بەکرێگیراو هێندراونەتە ئێرە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە نوێنەرایەتی گەلی کورد بکات".
مسماری جەختی کردەوە کە تیرۆریستان نوێنەرایەتیی گەلەکەیان ناکەن، تەنیا نوێنەرایەتیی خۆیان دەکەن، تەنانەت لە لیبیا و لەنێو خێڵەکەی خۆشیدا تیرۆریست هەن.
باسنیوز
