تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە دەربەندیخان تۆمارکرا

تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە دەربەندیخان تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە لە قەزای دەربەندیخانە، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 335 تووشبوو.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە.

وەزارەتی تەندروستی
15 نیسان ٢٠٢٠










رووداو
Top