157 هاونیشتمانی لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە

157 هاونیشتمانی لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە
گوتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 157 هاونیشتمانی لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، 157 هاونیشتمانی كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریانخواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندرانەوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان باسی لەوەش کرد، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو هاونیشتمانییانە بە هاوئاهەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسان بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

جووتیار عادل ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.










رووداو
Top