350 ھاووڵاتی کورد و عەرەب و بیانی دەگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان

350 ھاووڵاتی کورد و عەرەب و بیانی دەگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان
ئەمرۆ چوارشەممە 15/4/2020، لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بە سێ فرۆکە 350 ھاووڵاتی کورد و عەرەب و بیانی دەگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان.

بەپێ زانیارییەکان ئەو ھاووڵاتییانە لە رێگەی سێ فرۆکەوە لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و ئوردنەوە دەگەرێنەوە شاری ھەولێر.

ھەر بە پێ زانیارییەکان بەشێک لە ھاووڵاتییانە ئەڵمانین لە کونسوڵخانە و ھێزی ئەڵمانی کاردەکەن و لە شوێنی خۆیان کەرەنتین دەکرێن، ئەوانی دیکەش خەڵکی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و شارەکانی دیکەی عێراقن.

گەرانەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بە رەزامەندی وەزیری ناوخۆ و تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و بۆ ماوەی 14 رۆژیش لە ھەولێر و شارەکانی خۆیان کەرەنتین دەکرێت.














باسنیوز



Top