مەسروور بارزانی: تاوەکو کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا، هاتووچۆکردن سنووردار دەبێت

مەسروور بارزانی: تاوەکو کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا، هاتووچۆکردن سنووردار دەبێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، داوای بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر کردووە و تاوەکو کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، رێوشوێنەکانی هاتووچۆکردن سنووردار دەبێت.

لە توویتێکدا مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کرد و سوپاسم کردن بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییان. داواشم لێکردن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی".

لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی خۆپارێزی، لە توویتەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "رێوشوێنەکانی هاتووچۆکردن سنووردار دەبێت تاوەکو ئەوکاتەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت".

ئەمڕۆ مانگێک بەسەر راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت کە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا راگەیێندرا و دوایین کاتی درێژکراوەش بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 16ـی نیسانە.








رووداو
Top