كاركردن لە شەقامی 150 مەتریی ههولێر دەستی پێكردەوە
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر بە كهناڵى (كوردستان24)ی ڕاگەیاند: "وەك پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ، كۆمپانیای جێبەجێكار كارەكانی پرۆژەی شەقامی 150 مەتری ڕاگرتبوو، دوو ڕۆژە دەستیان بەكار كردووەتەوە و بە مەرجێك كە كارمەند و كرێكارەكان پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییەكان بن، بۆ ئەم مەبەستەش دەمامك و دەستكێشیان پێ دراوە".
ئهوهشى خستووهته ڕوو: "تا ئێستا 60%ی كارەكانی پڕۆژەكە ئەنجام دراوە، لە پلانماندایە بۆ كۆتایی ئەمساڵ بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، كە زیاتر لە حهوت كیلۆمەترە".
سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر ڕوونیشى كردووهتهوه: "لەم ڕۆژانەدا له ههولێر دەستمان بە چاككردنەوە و قیڕكردنی چەند پڕۆژەیەك كردووەتەوە".
پرۆژەی شەقامی 150 مەتری ھەولێر، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی ھەرێمی كوردستان و تاڕادەیەكی زۆر گرفتی ھاتوچۆ لە شاری ھەولێر چارەسەر دەكات.
باسنيوز
