پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی رایگەیاند، پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، بەوەش تاوەکو ئێستا 100 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، چاکبوونەوەی ئەو تووشبووانە دوای چارەسەر و چاودێرییان بووە.

د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، لە سلێمانی و هەڵەبجە 147 تووشبووی کۆرۆنا هەبوون، 108 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە. ئێستا 35 تووشبوو ماونەتەوە.

لە تەواوی هەرێمی کوردستان 331 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 195 کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.








رووداو
Top