لە بازگەی مەخموور 180 سەربازی کورد سێ رۆژە گیریانخواردووە

لە بازگەی مەخموور 180 سەربازی کورد سێ رۆژە گیریانخواردووە
نزیکەی 180 سەربازی کورد لە ریزی هێزەکانی عێراق ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و بەهیوای هاتنەوە بۆماڵ، هاتوونەتە خاڵی پشکنینی بازاڕگەی مەخموور، بەڵام لەبەر قەدەخەی هاتووچۆ، رێگەی هاتنە ناو هەرێمی کوردستانیان لێ گیراوە.

ئەو سەربازە کوردانە زیاتر لە سێ رۆژە لە خاڵی پشکنینی بازاڕگەی مەخموور ماونەتەوە و شەو لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەخەون.

باپیر بەدەڵ شنگالییە و ئاوارەی کەمپی شێخانە، لە ریزی هێزی ئاڵتوونیدایە، دەڵێ 40 شەو بەهیوای هەشت رۆژ مانەوە لەماڵ لە ئەرکدا بووە، کەچی سێ رۆژی لەو خاڵی پشکنینە تێپەڕاند.

زۆربەی ئەو سەربازانە نیشتەجێی پارێزگای دهۆکن، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر دەڵێن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق راگیراوە و بۆ رێگەپێدانیان، پێویستیان بە بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆیە.









رووداو
Top