سبەی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت
پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری بەڕێزان بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگە و باخچانە دەکەین کە مامۆستای وانەبێژیان ھەیە، سبەی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٤/١٣ کرێی وانەبێژان بۆ مانگی ١١ ی ٢٠١٩ خەرج دەکرێت لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ (١) نیوەڕۆ لەناو دیوانی پەروەردە.
هەروەها روونیشکراوەتەوە، کە بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەر یاخود یاریدەدەر دەتوانن سەردانی ژمێریاریی دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژەکانیان.
باسنيوز
