تووشبوویه‌كى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سلێمانى چاك بووه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/4/2020، د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تى: "تووشبوویه‌كى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سلێمانى چاك بووه‌وه".
تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان 330 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، 146 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
