وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/4/2020، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا هاتووه: "لە ھەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی وەزارەتی ئەوقافه‌وه باس لە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەن، ھەروەھا لێدوانی جیا و ناڕاست بەناوی وەزارەتمان بڵاو دەکرێتەوە".
باس له‌وه‌ش كراوه: "لێرەوە ڕای دەگەیه‌نین کە سەرلەبەری ئەم ھەواڵ و وتانە دوورن لە ڕاستییەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، بەڵام ئێستا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتییانی ئازیز، کاری لەپێشینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە".
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بڕیاری وەزارەتێک، بەڵکوو لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بە ڕەچاوکردنی باشبوونی ژینگەی تەندروستی، بڕیار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن، لێرەوە ڕای دەگەێنین ھەر کەس و لایەنێك لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر".
باس‌نیوز
