پێنج تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر تۆمارکران
لە نوێترین راگەیێندراودا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تووشبووەکان سێ ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن، تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێر پیاوە و دانیشتووی ناو شاری هەولێرە".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون".
بە تۆمارکردنی ئەم پێنج تووشبووە کۆی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 330 تووشبوو کە لەو ژمارەیە 145 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستدا.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، سێ ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن وە تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێر پیاوە و دانیشتووی ناو شاری هەولێرە. هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
11 نیسان ٢٠٢٠
رووداو
