له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 70 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 125 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، چوار هه‌زار و 357 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 837 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 70 هه‌زار و 29 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 41 هه‌زار و 947 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
