وەزارەتی تەندروستی نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون،حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن".
تاوەکو ئێستا لە هەولێر 168 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 29 کەس چاکبوونەتەوە و هیچ گیانلەدەستدانێکیش تۆمارنەکراوە.
لە هەرێمی کوردستانیش کۆی گشتیی تووشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە 324 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 134 کەس چاکبوونەتەوە و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
