مه‌سرور بارزانی له رێی په‌یوه‌ندیی ڤیدیۆییه‌وه ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كرد
له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سلێمانی كرد و له هه‌واڵی خۆی و خێزان و كه‌سوكاری و ته‌واوی كارمه‌ندانی پۆلیسی سلێمانی پرسی و گوتی: به جددی ئێوه بوونه‌ته سیمبوڵی قاره‌مانێتی و ئه‌و كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵك، جێی شانازی هه‌موومانه و ئێوه جێی شانازین و سه‌ربه‌رزم پێتانه‌وه و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌م ئه‌ركه پیرۆزه بۆ پاراستنی ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئاسۆ شێخ ته‌ها گوتی: ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی جه‌نابتان وامان لێده‌كات زیاتر هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌ی سه‌ر شانمان باشتر راپه‌ڕێنین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر دلێر نه‌جاڕ كرد و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس گوتی: له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له ئه‌ركداین. خودی خۆمیش 20 كاتژمێر له‌سه‌ر شه‌قامم، له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك وه‌زیران به بزه‌وه پێی گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی، له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه چۆنی، رێگه‌ت ده‌ده‌ن بچییه‌وه ماڵ؟
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان هاوكار بین ده‌توانین ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین. ره‌نگه به دانانی پرسه‌یه‌ك یان به گردبوونه‌وه‌یه‌ك، كه كه‌سانی نابه‌رپرسیار بیكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر تووش بن، ده‌مه‌وێت به هاووڵاتیان بڵێم، ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا ئازاری خۆیان ناده‌ن، به‌ڵكو ئازاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن.
K24
