تەندروستیی هەولێر: تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە
د. بژار موسا عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاندووە "یەک نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەتەوە و باری تەندروستیی تەواو جێگیربووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە".
لە پارێزگای هەولێر 159 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 29 کەس چاکبوونەتەوە و هیچ کەیسێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.
لە هەرێمی کوردستانیش 311 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 133 کەسیان چاکبوونەتەوە و 3 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە.
رووداو
