ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئهمڕۆ پێنجشهممه 9/4/2020، د. جووتیار عادل، گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: "لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاو کراوەتەوە كە گوایە حکوومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020ى بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە".
له ڕوونكردنهوهكهدا ئهوهش خراوهته ڕوو: "ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە، لەم كاتە ھەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكوومەتە".
گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئاماژهى بهوهش داوه: "ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بەپێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان تەرخان کردووە".
د. جووتیار عادل ڕوونیشى كردووهتهوه: "داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، ڕێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات".
باسنيوز
