ڕانیە.. پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستیان پێ کردەوە

ڕانیە.. پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستیان پێ کردەوە
وێڕای ئەو بارودۆخەی بەھۆی پەتای کۆرۆناوە ھاتووەتە پێش، لە سنووری شاری ڕانیە دەست کراوەتەوە بە کارکردن لە ھەندێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری.

بەشدار حەمید، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەوانیی ڕانیە ڕايگەیاند: "بەھۆی بارودۆخی بابەتی کۆرۆناوە، ھاوشێوەی شاروشارۆچکەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، کارکردن لە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکەمان وەستا، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەو خۆپارێزییە توندەی لە ڤایرۆسەکە دەکرێت و شەقامەکانیش چۆڵن، دەستمان بە کارکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک کردووەتەوە".

گوتیشی: "پڕۆژەکە لەسەر بودجەی شارەوانی و داھاتی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانە کە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بریتییە لە فراوانکردن و قیرکردنی شەقامەکەیە بەدوو ئاراستە".

باسی لەوەش کرد لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا ڕێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕەچاو دەکرێن.












باسنيوز



Top