مەسروور بارزانی پەیوەندیی بە خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکانەوە دەکات

مەسروور بارزانی پەیوەندیی بە خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکانەوە دەکات
لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە رەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول دەکات کە شەوی رابردوو لە هێرشێکی داعش گیانیان لەدەستدا.

رۆژی چوارشەممە 2020/4/8 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە رەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول کرد کە لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە هێرشی چەکدارانی داعش شەهیدبوون.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هەردوو بنەماڵەکە کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی و "ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا".

شەوی رابردوو 7-4-2020 چەکدارانی داعش لە کوڵەجۆ هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان چوونە ناوچەکە، بەڵام داعش بە نیشانشکێن تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کردووە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.











رووداو
Top