قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت

قائیمقامی سلێمانی: هه‌رشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت داده‌خرێت
قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ هەموو ئەو دوکان و شوێنانەی بەپێی رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆراسیۆنی خۆپارێزی کراونەتەوە پێویستە پابەندی مەرجەکانی کارکردن و رێنماییە تەندروستییەکان بن، بە پێچەوانەوە روبەڕوی رێکاریی یاسایی توند دەکرێنەوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: "لێژنە هاوبەشەکانمان رایسپاردووە سەردانی ئه‌و شوێنانه‌ بکەن کە به‌پێی رێنماییه‌ نوێكانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا کراونه‌ته‌وه‌، بۆئەوەی پشکنینی زیاتر بکەن و پشکنینەکانیان لەڕوی تەندروستی، ڤێتێرنەری و نرخەوە ئەنجام بدەن".

گوتیشی: "لەکاتی هەبونی سەرپێچی لە بڕیار و رێنماییەکانی ژوری خۆپارێری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاریی یاسایی دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە کاری لیژنە هاوبەشەکان سزادانی خاوەن شوێن و شکاندنی بازاڕیان نیە، بەڵکو لیژنەکان بەرپرسن لە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان هه‌روه‌ها رێگری لە دروست بوونی قەرەباڵغی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌كه‌ن.

قائیمقامی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا مەترسییه گه‌وره‌كه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەڕەویوەتەوە كه‌ پێویستە هەموومان زیاتر خۆمان بپارێزین تا رێگربین لە بڵابونەوەی.










باسنیوز



Top