دادگای سلێمانی سەرجەم دادوەران لەبارەی دەوام کردنەوە ئاگادار دەکرێنەوە
لە ئاگادارییەکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماژە بەوەدراوە کە سەرجەم دادوەرانی لێكۆڵینەوەی سەر بەم سەرۆكایەتییە پێویستە لە رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممەی هاموو هەفتەیەک لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی بۆ ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ دەوام بکەن لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس کە خۆیان دەست نیشانی دەکەن تایبەت بە دادگاکانیان.
ئەوەش خراوەتە روو، کە دەوامکردنیان بەمەبەستی راپەڕاندن و یەکلاکردنەوەی ئەو پەڕاوانەیە کە ئاڕاستەیان دەکرێت.
باسنيوز
