ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له سنوورى كۆیه بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەشی پاراستنی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا، 60 سامپڵ بەشێوەی هەڕەمەکی لە سنووری کۆیە وەرگیران، خۆشبەختانە هەر 60 سامپڵەکە ئەنجامەکەیان نێگەتیف دەرچوو، واته كه‌سیان تووشى كۆرۆنا نه‌بوونه".
تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان 302 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، 110 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، سێ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
