نەخۆشخانەی فێركاری شەقڵاوە داوا لە هاووڵاتییان دەكات سەردانیان بكەن

 نەخۆشخانەی فێركاری شەقڵاوە داوا لە هاووڵاتییان دەكات سەردانیان بكەن


لە سنووری قەزای شەقڵاوە تاكوو ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای كۆرونا تۆمار نەكراوە و داواش لەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە لە ماوەی نێوان مانگی (2 تاكوو مانگی 3\2020) لە دەرەوەی وڵات گەڕواونەتەوە، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی دڵنیابوون.

موحسین قەسرۆكەیی بەپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێركاریی شەقڵاوە ڕاگەیاند بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕونا داوا لەم هاولاتیانەی دەكەین كە لە دەرەوەی ووڵات ن بوونە لە بەرواری (15\2\2020) تا (14\3\2020) دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی فێركاریی شەقلاوە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی (سامپل)ی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەو و لە هەفتەی داهاتووش ڕۆژانی ئێشگر دەبێت. تا ئێستاش لە شەقڵاوە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای کۆرۆرنا تۆمار نەكراوە".

راشی گەیاند: "هەفتەکانیی پێشوو تر كە ڕۆژانی وابوو هەبوو كە نزیكەی 20 كەس سەردانی دەكردین بۆ پشكنین بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا هەڵگری ڤایرۆسەكەن، یان نا، كەسی واش هەیە كەمتەرخەمن و تا ئێستا نەهاتوون و داوایان لێ دەكەین بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و هاووڵاتیان سەردانمان بكەن".










باسنيوز
Top