له هه‌ولێر 14 كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشان کران".
باس له‌وه‌ش كراوه، تووشبووه نوێیه‌كان نۆ ئافرەت و چوار پیاو و یه‌ك منداڵن، لە گەڕەکەکانی سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ و مامۆستایان زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینیی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
باسنيوز
